|
|
|
شه‌ش كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی له دوزخورماتوو كوژران
|
رۆكان جاف: كه‌ركوك
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێكدا شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای دوزخورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوژران.
فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی" راگه‌یاند هێزێكی ئاسایشی پارتی به‌مه‌به‌ستی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێك چونه بۆ قه‌زای دوزخورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌كاتی پوچهڵكردنهوهیهدا بۆمبهكهشدا شه‌ش كارمه‌ندیان كوژراون.
رونیشیكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌كه به ماتۆڕێكه‌وه چێنرابوو له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری له قه‌زای دوزخورماتوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبهكهشهوه شه‌ش كارمه‌ندی ئاسایش سوتاون و دواتر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوو كارمه‌ندی دیكه‌شیان برینداربوون.
|
|