|
|
|
ڤیدیۆ: به "مۆنیكاو ته‌ماته" كلینتۆن ئیحراجكرا
|
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیه‌وه ته‌ماته گیراوه‌ته ئۆتۆمبیله‌كانی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ تێگرتنی ته‌ماته‌كاندا بۆ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی كیلنتۆن، هاوڵاتیه ناڕازییه‌كان هاواريان كردووه "مۆنیكا...مۆنیكا" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فه‌زیحه سێكسییه‌كه‌ی بیل كلنتۆنی هاوسه‌ری و مۆنیا لوینسكی له ساڵانی رابردوودا.
كلینتۆن دوای ئه‌و رووداوه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هه‌ستم به ئیهانه نه‌كردووه و ته‌نها بیرم له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ته‌ماتانه خه‌ساربوون كه له ئۆتۆمبیله‌كانم درا".
ڤیدیۆی یه‌كه‌م
ڤیدیۆی دووه‌م
|
|