|
|
|
ماڵپه‌ڕی (ئێن ئاڕ تی) مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان بڵاوده‌كاته‌وه
|
مه‌رجی دامه‌زراندن بۆ مامۆستایان له قۆناغی ئاماده‌یی:
• ده‌رچووانی كولیژی په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان (جگه له به‌شی ده‌روونزانی). • ده‌رچووانی كولێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی. • ده‌رچووانی كولێژی زانست (فیزیا – كیمیا – زینده‌وه‌رزانی – بیركاری – كومپیوته‌ر) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات (مێژوو – جوگرافیا- شه‌ریعه - فه‌لسه‌فه) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژه‌كانی زمان (كوردی – عه‌ره‌بی – ئینگلیزی – توركی – سریانی) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژی كارگێری و ئابوری ( ئابووری).
تێبینی/ مه‌به‌ست له ده‌رچووانی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌و كولیژانه كه‌وا (رێگاكانی وانه‌ووتنه‌وه و ده‌روونزانی) ده‌خوێنن. مه‌رجی دامه‌زراندن بۆ مامۆستایان له قۆناغی بنه‌ره‌تی و باخچه‌ی ساوایان:
1-هه‌لگرانی بروانامه‌ی بكالوریوس: • ده‌رچووانی كولیژی بنیات. • ده‌رچووانی كولێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی. • ده‌رچووانی كولێژی زانست (فیزیا – كیمیا – زینده‌وه‌رزانی – بیركاری – كومپیوته‌ر) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات (مێژوو – جوگرافیا- شه‌ریعه) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژه‌كانی زمان (كوردی – عه‌ره‌بی – ئینگلیزی – توركی – سریانی) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی كولێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان به گوێره‌ی پێویست
2-هه‌لگرانی بروانامه‌ی دبلوم: • ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی مامۆستایان خویندنی به‌یانیان. • ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی مامۆستیان خوێندنی ئێواران، به مه‌رجێك نمره‌ی له (90%) كه‌متر نه‌بێت. • ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی (كومپیوته‌ر- هونه‌ره جوانه‌كان – په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی) به گوێره‌ی پێویست. • ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی ته‌كنیكی به‌شی كومپیوته‌ر به گوێره‌ی پێویست. • مه‌رجی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئازاد كراوه‌كان: • به هه‌مان پێوه‌ری ده‌رچووانی كولێژ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت/ له كاتی بوونی پله‌ی پێویست. چه‌ند تێ بینیه‌كی گرنك ده‌رباره‌ی دامه‌زراندن بۆ پیشه‌یی مامۆستایه‌تی بۆ ساڵی 2012
مه‌رجه گشتیه‌كانی دامه‌زراندن: • ده‌رچووی (كولێژ یاخود په‌یمانگا)كانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئازادكراوه‌كان بێت. • ده‌رچووی (كولێژ یاخود په‌یمانگا)كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌رجێك دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت و زمانی كوردی به باشی بزانێت (قسه‌كردن و نووسین و خوێندنه‌وه)، وه لێژنه‌ی چاوپێكه‌وتن له په‌روه‌رده گشتیه‌كان ده‌سه‌لاتدارن بۆ بریاری كۆتایی. • كولێژ و پسپۆریه‌كه‌ی بگونجێت بۆ پیشه‌یی مامۆستایه‌تی. • له رووی جه‌سته‌ییه‌وه بشێت بۆ كاری مامۆستایه‌تی. • وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان كه‌سی پله یه‌كی شه‌هید دیاری ده‌كه‌ن. • دامه‌زراندن ته‌نها بۆ ئه‌و په‌روه‌ردانه‌یه كه‌وا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێویستیه‌تی. • ئافره‌تی خێزاندار ئه‌گه‌ر ناوی له لیستی دامه‌زراوان هه‌بوو له شوێنێك داده‌نرێـت كه‌وا رۆژانه هاتۆچووی تیادابێت. • له‌كاتی یه‌كسانی بوونی خاڵه‌كان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه ده‌كرێت: 1-به‌رزترین نمره‌ی (كولێژ یاخود په‌یمانگا)، وه یاخود به‌رزترین بروانامه. 2-بچووكترین ته‌مه‌ن. • سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان لێژنه‌ی چاوپێكه‌وتن ده‌سه‌لاتداره كه‌وا شوێنی دامه‌زراندن دیاری بكات.
• وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پابه‌ند نیه به دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كولێژه‌كانی زمان (كوردی – عه‌ره‌بی – ئینگلیزی – توركی – سریانی) ، زانست (فیزیا – كیمیا – زینده‌وه‌رزانی – بیركاری – كومپیوته‌ر) ، ئاداب (مێژوو – جوگرافیا- شه‌ریعه - فه‌لسه‌فه)، په‌یمانگاكانی ته‌كنیكی (به‌شی كومپیوته‌ر) ته‌نها له كاتی پێویست پله‌ی به‌تاڵ هه‌بوو، دوای ته‌واوبوونی ده‌رچووانی كولێژه‌كانی (بنیات و په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و په‌یمانگاكانی تایبه‌ت به مامۆستایان). • پێویسته هه‌ر داواكارێك (3) په‌روه‌رده بنووسێت كه‌وا ئاره‌زوویه‌تی تیادا دابمه‌زرێت به‌مه‌رجێك په‌روه‌رده‌ی داواكراو بگونجێت له‌گه‌ل كۆی گشتی خاڵه‌كان، وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كۆی گشتی خاڵه‌كان نه‌شێت بۆ په‌روه‌رده‌كانی داواكراوه ئه‌وه لێژنه‌ی دامه‌زراندن به گوێره‌ی پێویست و كۆی گشتی خاڵه‌كان په‌روه‌رده‌یه‌كی بۆ دیاری ده‌كات.
• پێویست هه‌ر داواكارێك شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی سه‌ر به چ قه‌زایه‌ك، ناوی قه‌زاكه دیاری بكات. • ده‌رچووانی سالێ خوێندنی 2011-2012 ته‌نها ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م مافی پێشكه‌ش كردنی داواكاریان هه‌یه.
|
|