|
|
|
وێنه‌كانی شێنێ پێش ئه‌وه‌ی ببێته شاجوان
|
ماڵپه‌ڕی ئێن ئارتی چه‌ند وێنه‌یه‌كی شێنێ عه‌زیز ته‌مه‌ن 19 ساڵه بڵاوده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت.
رێوره‌سمی هه‌ڵبژادرنی شاجوانی كوردستان كه له فیستیڤاڵی هه‌لا ئه‌ربیل، له‌كاته‌كانی كۆتایی شه‌وی 28ی حوزه‌یران، له هۆتێل رۆتانای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شێنێ نازناوی شاجوانی كوردستانی بۆ ساڵی 2012 به‌ده‌ستهێناو تاجی شاجوانی كوردستانی خرایه سه‌ر.
شێنێ عه‌زیز، پێش ئه‌وه‌ی ببێت به یه‌كه‌م شاجوانی كوردستان، له‌كۆمه‌لێك بورای تردا كاری كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك له‌باره‌ی چالاكییه‌كانییه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕی (ئێن ئاڕ تی) بۆ یه‌كه‌م جار هه‌موو شتێك له‌باره‌ی شاجوانی كوردستانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
ناوی ته‌واوی، شێنێ عه‌زیز، ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له عه‌شیره‌تی ئاكۆیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌رو بتوێنه‌و له رانیه له دایكبووه. ماوه‌ی 12 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و له وڵاتی نه‌رویج ده‌ژی.
شێنی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌رگه‌رمی كاری هونه‌رییه له نه‌رویج و چه‌ند ولاتێكی تری ئه‌وروپا، كه دیارترنیان، نمایشكردن‌و سه‌مایه.
شێنێ به‌جوانی دانسی هندی ده‌كات له‌گه‌ڵ گروپێكداو وه‌كو راهێنه‌ری سه‌مای عه‌ره‌بیشی كاری كردووه له ئه‌ڵمانیاو هه‌روه‌ها وه‌كو نمایشكاری جل‌و به‌رگیش كاری كردووه.
جگه له‌مانه، شێنێ له بواری نواندندا كاری كردووه، وه‌كو ئه‌كته‌ری شانۆ فیلم.
بۆ بینینی وێنه‌كان به‌قه‌باره‌ی خۆیان كلیك له‌سه‌ریان بكه
|
|