|
خالید ره‌نجده‌ر
براى مه‌لا كرێكار ئه‌میرى پێشووى رێكخراوى چه‌كدارى ئهنساولئیسلام دواى نزیكه‌ى دوو
مانگ له‌ده‌ستگیركردنى مه‌لا كرێكار سه‌ردانى زیندانه‌كه‌ى كرد‌و چاوى پێكه‌وت.
مه‌لا
كرێكار له زیندانی (كۆنگسڤینگر)
كە نزیكەی یەك سەعات و نیو لە ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویجه‌وه دورە له ژورێكى تاكه‌كه‌سیدا
زیندانیكراوه، دواى ئه‌وه‌ى به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌چه‌ند كه‌سێك دادگاى
نه‌رویجى سزاى پێنج ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پاند.
خالید ره‌نجده‌ر
له‌لێدوانێكیدا كه له ماڵپه‌ڕى "دووربین" ى نزیك له مه‌لا كرێكار
بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كرێكار له زینداندا خه‌ریكى ته‌واوكردنى چه‌ند كتێبێكه، بەشی (جمعە و جەماعە
و جەژن)ی لە كتێبی نوێژەكەی تەواو كردوە و ئێستا دەستی كردوە بە نوسین لەسەر سوننەتەكان.
ھەروەھا مجلدی پێنجی بە دەستەوەیەوە كە باسی نوێژی جەنازە دەكات. جگە لەوانەش كەتۆتە
سەر پرۆژە كۆنەكەی كاتی خۆی لە زیندانی ھۆڵەندا ویستی بینوسێ ئەویش (كلمات القرا‌ن)ە
كە نزیكەی 12000 وشەیە بیانكات بە كوردی".
رونیشیكردووه‌ته‌وه
"وەك خۆی بە وردی بۆی
باس كردم لەسەرەتاوە زۆر توند بون لە گەڵیدا و ڕۆژانە تەعلیماتی زیندانیان بۆ ھەمو
زیاندانیەكان گۆڕیوە. به‌ڵام دوای ئەوەی كە
زانیویانە ئەوەی لە بڕیاری حوكمەكەیدا ھاتوە ھەڵبەستراوە، ھەروەھا ھەڵسوكەوت و ڕێزلێنانی
خۆشی لەوان كارێكی وای كردوە كە مامەڵەیان بەرامبەری بگۆڕن و نەرمتر ھەڵسوكەوتی لە
گەڵدا بكەن".
براكه‌ى
مه‌لا كرێكار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "وەك خۆی ھەڵیبژاردوە خواردنی ماسی و سەزە و میوە و شیر و پەنیر و ئەوانەیە
كە شەرع ڕێگەی پێداون. خواردنەكەشی جیایە لە زیندانیەكانی تر و كە بۆی دەھێنن ناوی
خۆی لەسەر نوسراوە. تەنانەت ئەگەر خێزانەكەی خۆشی ئاوی بۆ بەرێت خۆیان دەیگۆڕن یان
پێی دەڵێن لە پێشەوە خۆتان كەمێكی لێبخۆنەوە، ئەمجا دەھێڵن بیبەن بۆی. ژەمە خواردنەكان
بە تەنھا نیە، بەڵكو لە گەڵ زیندانیەكانی تر لە ھۆڵی نانخواردن پێكەوەن".
هه‌روه‌ها
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كرێكار
لە دوشەممەوە تا ھەینی ڕۆژی یەك سەعات و نیو وەرزشی ھەیە و ھەفتەی سێ ڕۆژیش یاری
ئاسن و تەمرین و گەڕان و ڕاكردنی ھەیە. ئەو گەڕان و ڕاكردنەكەی ھەلبژاردوە. ڕۆژانی
شەممە و یەكشەممەش ماوەی دو سەعات و نیوی وەرزشی ھەیە.
له‌باره‌ى
ژوورى زیندانییهكهشیهوه رایگه‌یاندووه "ژورەكەی یەك كەسیە و تەختە خەو و تەلەفیزیۆنی و
كورسی و مێزی نوسینی ھەیە. قەڵەم و كاغەزی بەردەوام لایە و ڕۆژەكەی زیاتر بە نوسینەوە
دەباتە سەر. سەبارەت بە جلوبەرگ شتنیش لەوێ بۆی دەشۆن و بە ئوتوكرای بۆ دێننەوە. ئەمە
تەنھا ھەر بۆ ئەو نیە، بۆ ھەمو زیندانیەكانە".
خالید ره‌نجده‌ر
باسی له‌وه‌شكردووه ھەمو
ھەفتەیەك خێزان و مناڵەكانی دەتوانن سەردانی مه‌لا كرێكار بكەن و ئێستا ناوی ھەندێك كه‌س پێشكەش كراوە كە موافەقەتی سەردانیان بۆ بكەن. پارێزەكەشی ھەركاتێك پێویست
بێت سەردانی دەكات دەچێ بۆ لای.
ره‌نجه‌ده‌ر
ده‌ڵێت بەڵام پێ دەچێ تا
كاتی دادگاییكردنەوەكەی كرێكار
ھەر تەوقیف بێت. دوو
دادگایی لە بەردەمە، یەكێكیان لەسەر ھەڕەشەی ئەم دواییەی لەسەر حوكمەكەی و، ئەوی
تریان لەسەر خودی حوكمە پێنج ساڵیەكەی چونكە تەمیزی كردۆتەوە.
|