|
|
|
نوری مالکی
|
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق...
سروه عه‌بدولواحید چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی هه‌ستیار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیران نوری مالیکی تاوتوێ ده‌کات له یه‌که‌م دیداری دا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێکی کوردی دا له کاتێکدا که شه‌ڕه قسه‌ی نێوان مالیکی و به‌رزانی درێژه‌ی هه‌یه. مالیکی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود به‌رزانی به پیاوێکی "سه‌یر" وه‌سفده‌کات که عیراقێکی "لاواز"ی ده‌وێت و هه‌رێمی کوردستانیش تاوانبارده‌کات به داڵده‌دانی خه‌ڵکانی یاساغ له یاسا و فرۆشتنی نه‌وت به قاچاخ. مالیکی ده‌شڵێت ئه‌و به‌شی خۆیی کردوه له جێبه‌جێ‌کردنی ماده‌ی 140 له‌باره‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانه‌وه و تۆپه‌که ده‌خاته گۆڕه‌پانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه و ده‌ڵێت که هه‌نگاوی داهاتو له ده‌ستی ئه‌واندایه به‌ڵام ئه‌وان خۆیان ناتوانن له‌سه‌ری رێکبکه‌ون.
|
|