هەواڵی هەمەڕەنگ
وه‌نه‌وشه‌ ده‌بێته‌ دایك
مه‌له‌ك پێش روكردنه‌ گۆرانی‌ وتن قورئان خوێن بوو
ئه‌نجلینا جولی‌ له‌پێویستی‌ بڕینه‌وه‌ی‌ مه‌مكه‌كانی‌ "هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرا"
بیروڕا

حه‌كیم له‌ هه‌ولێر و سلێمانی

كوڕت دەوێ یـان كچ؟!

د.ع لـەپـزێـڕیـن 5/20/2013 9:47:00 AM

دەریایەك نەوتمان هەیە‌و بەنزین دەسناكەوێ

شوان زوڵاڵ 5/19/2013 10:30:00 PM

پەرلەمان نوێ‌ بكەنەوە، نەك هۆڵەكەی

مه‌م بورهان قانع 5/19/2013 9:33:00 PM

پەكەكە.. توركیا.. عێراق...

فەیسەڵ دەباغ 5/19/2013 1:14:00 PM

سەرەتایەکی نوێ؟

مەریوان وریا قانع 5/18/2013 10:17:00 PM

پارتی سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كان دابنێت

سه‌رۆك و كارتی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی

ببین یان نه‌بین

كاوه‌ محه‌مه‌د 5/16/2013 11:16:00 AM
مەلەفە تایبەتەکان
تائێستا گۆڕان وه‌ڵامی‌ یه‌كێتی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كان
له‌به‌غداوه‌ پرسی جێگره‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌وروژێنرێته‌وه‌
به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان داوای‌ لیستی نیمچه‌كراوه‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان

دابەزینی نرخی ئاڵتوون دڵەڕاوكێ لەبازاڕەكانی كوردستان درووستكدەكات

‌ 1675 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 9/5/2012 18:19:00
نرخی ئاڵتون لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمبونەوەیەكی گەورەی بەخۆیەوە بینیوو تەنها لەمرۆِدا یەك ئۆنسە (20) دۆلار دابەزیی، لە بازارەكانی كوردستانیش كڕین ‌و فرۆشتنی كەم دەبێتەوە.

دوای ئەوەی مانگی  رابردوو نرخی  ئاڵتون لە بازارەكانی جیهاندا جۆرێك لەجێگیری بەخۆیەوە بینی، ئەمرۆ چوار شەممە لە بازارەكانی جیهان بەرێژەی %1.3 دابەزی نرخی یەك ئۆنسە ئاڵتون لە بۆرسەی نیۆیۆرك بە (1583) دۆلار فرۆشرا، لەماوەی سێ‌ رۆژدا یەك ئۆنسە (56) دۆلار دابەزی و ماوەی چوار مانگە ئاڵتوون دابەزینی لەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەموو ئەو بەرزبونەوەیەی لەدەستدا كە ئەمساڵ بەدەستی هێنابوو.

ئەم دابەزینەی بەهای ئاڵتون لە بازارەكاندا هاوكاتە پشێوییە سیاسیەكانی یۆنان و زیادبوونی قەیرانە داراییەكانی ناوچەی یۆرۆ  و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە فەرەنسا و زیاد بوونی مەترسیەكانی كەرتی بانكی لە ئیسپانیاو  كڕینی دۆلار و سەنداتی ئەڵمانی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە، بەوپێیەی جۆرێك لە دڵنیایی تێدایە.

دابەزینی نرخی ئاڵتون بازارەكانی جیهان كاریگەری لەسەر نرخی ئاڵتون لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا داناوەو، بەوتەی بازرگانانی خشڵ‌و زێر، دابەزینی نرخی ئاڵتوون جۆرێك لە دڵەڕاوكێی لە بازارەكان دروستكردوەو بازرگانان كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكەن.

هاوكات لەگەڵا دابەزینی نرخی ئاڵتون، نرخی  زیویش بۆ كەمترین ئاستی لەمساڵدا دابەزیوەو  یەك ئۆنسە بە (28) دۆلار و 88 سەنت فرۆشراوەو پلاتینش  (18) دۆلار دابەزیوەو  یەك ئۆنسە بە 1489 دۆلار فرۆشراوە،

تێبینی: كێشی یەك ئۆنسە بریتیە لە 31.105 گرام.
Copyright © 2012 NRT TV. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy