|
|
|
مناڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌بارچوو
|
دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له‌مه‌غریب، رێگه‌ی به‌ژنێكی سك‌پڕ نه‌دا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكات، ژنه‌كه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه منداڵه‌كه‌ی له‌بارچوو، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری له‌و وڵاته دروستكرد.
عه‌بدوڵڵا بنیكرانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش داوای لێبوردنی له‌ژنه‌كه كرد، به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته، ژنه ته‌مه‌ن 31 ساڵانه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی شاری "قلعه سراغنه"ی كردووه، ده‌رگای لێنه‌كراوه‌ته‌وه‌و منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌مردووی له‌دایكبووه.
|
|