|
|
|
پلاته‌ر به‌رازیل له سستی كاره‌كانی مۆندیالی 2014 ئاگادارده‌كاته‌وه
|
سیپ پلاته‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی به‌رازیل دڵه‌تنگی خۆی به‌رامبه‌ر سستی ئیش و كاره‌كانی مۆندیالی 2014 ده‌ربڕی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی به‌رازیلیشی له‌دواكه‌وتنی كاره‌كان ئاگاداركرده‌وه.
له‌لێدوانێكیدا سیپ پلاته‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان دوپاتیكرده‌وه كه ئیش و كاره‌كان له‌وڵاتی به‌رازیل بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2014ی به‌رازیل به‌سستی ده‌ڕۆن و ئه‌مه چه‌ند جارێكیشه دوباره ده‌بێته‌وه.
وتیشی: گه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌ئیشوكاره‌كان به‌رده‌وام بن ئه‌وا دورنیه له‌میوانداریكردنی مۆندیالدا شكست بهێنن.
سیپ پلاته‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه نامه‌یه‌كی ره‌خنه ئامێزی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی به‌رازیل كردوه‌و له‌دواكه‌وتنی ئیش و كاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداریكردۆته‌وه.
|
|