|
|
|
پاكستان: له‌هێرشێكی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا هه‌شت كه‌س كوژران
|
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه له هه‌رێمی وه‌زیرستانی پاكستان هه‌شت كه‌س كوژران، كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به گروپه ئیسلامیه چه‌كداره‌كان بن.
چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی پاكستان رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی ژماره‌یه‌ك موشه‌كی گرتۆته ماڵێك له‌ناوچه‌ی نه‌شتاری هه‌رێمی وه‌زیرستانی باكورو به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژراون، ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستانیش هه‌واڵه‌كه‌ی ته‌ئكید كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه‌كردو به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری پاكستان‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناوی برد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ره‌خنه‌ی له‌هێرشێكی دیكه‌ی هاوشێوه گرت‌و ئیدانه‌ی كرد، هاوكات په‌رله‌مانی پاكستان به‌ڕه‌سمی داوای له‌حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد سنورێك بۆ هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابنێت‌و رایگه‌یاندئه‌و هێرشانه مایه‌ی قبوڵكردن نین.
|
|