|
|
|
خولی ئیسپانیا: سبه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجامده‌درێن
|
له‌هه‌فته‌ی پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری دێربی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆڵ ئه‌نجام ده‌دات‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش روبه‌ڕوی غه‌رناته ده‌بێته‌وه.
له‌هه‌فته‌ی 37ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیا، سبه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌یه‌ك كاتدا‌و له‌كاتژمێر 10ی شه‌و ئه‌نجامده‌درێن.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی له‌یاریگای نیو كامپ‌و له‌یاری دێربی شاری به‌رشه‌لۆنه میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆڵ ده‌كات.
له‌یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌یاریگای فیسنتی كالدیرۆنی تایبه‌ت به‌خۆی روبه‌ڕوی یانه‌ی مالاگه ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ش، كه له‌هه‌فته‌ی پێشوودا بۆ جاری 32هه‌مین له‌مێژوویدا نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی غه‌رناته.
له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا، یانه‌ی ڤالانسیا له‌یاریگای مێستایا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیاڵ یاری ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دووه‌م پێویستی به‌بردنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دابه‌زین بۆ خولی پله یه‌كی ئیسپانیا دوربكه‌وێته‌وه.
|
|