|
|
|
سه‌رچاوه‌یه‌ك: له‌مه‌رزی په‌روێزخان ده‌ستبه‌سه‌ر 26 تانكه‌ر گازی قاچاغ‌دا گیراوه
|
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له سنوری قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی گازی قاچاغ له‌هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر 26 تانكه‌ری گازدا گیراوه.
سه‌رچاوه‌كه كه به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌وه، پێی باشبو ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به (ئین ئاڕ تی( ڕاگه‌یاند" تانكه‌ره‌كان سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی ئێرانین، هه‌رچه‌نده به‌ناوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ره‌شه‌وه له‌و مه‌رزه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام گازیان بۆ ئێران بردووه".
ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه (ئێن ئاڕ تی) په‌یوه‌ندیكرد به به‌رپرسانی مه‌رزی په‌روێزخانه، سه‌ره‌ڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كی تر له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
پێشتر‌و له‌چه‌ند كاتێكی جیاوازدا، چه‌ندین ته‌ن خۆراك و شمه‌كی به‌سه‌رچوو له‌هه‌مان مه‌رزه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه هه‌وڵدراوه له‌و مه‌رزه‌وه بهێنرێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
|
|