|
|
|
قه‌باره‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات
|
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه، تێكڕای قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی عێراق له‌ماوه‌ی مانگی نیساندا گه‌یشتۆته زیاتر له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا، كه له‌ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
فه‌لاح عامری سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆمۆی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، قه‌باره‌ی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوی عێراق له‌ماوه‌ی مانگی نیساندا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی له‌ڕۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه.
وتیشی: له‌كێڵگه‌كانی نه‌وتی به‌سره‌وه 2 ملیۆن و 115 هه‌زارو له‌كه‌ركوكیش 393 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌كراونن كه به‌وته‌ی عامری له‌ساڵی 1990 ه‌وه ئه‌و بڕه نه‌وته خاوه هه‌نارده نه‌كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌مانگی ئاداری رابردوودا 2 ملیۆن و 317 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده‌كرابوو، كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار بووه.
|
|