|
|
|
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم گرێبه‌ستی كڕینی 16 وێستگه‌ی گه‌ڕۆك ئیمزاده‌كات
|
به بڕی زیاتر له 16 ملیار دینار وه‌زاره‌ت كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ست بۆ كِینی 16 وێستگه‌ی مۆبایل ئیمزاده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئاشكرای كرد" وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مجارو له‌سه‌ر داهاتی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با، گرێبه‌ستی كڕٍینی 16 وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ماتالیك ئیمزاكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه وێستگه‌كان له جۆری مۆبایل واته گه‌ڕۆكن و 14 وێستگه‌یان بۆ شاری هه‌ولێر و 4 وێستگه‌شیان بۆ شاری دهۆك ده‌بێت، گوژمه‌ی پڕۆژكه بریتیه له 32 ملیار و 101 ملیۆن 241 هه‌زار دیناره، و به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا دانانی وێستگه‌كان ته‌واو ببێت.
|
|