|
|
|
پاسه‌وانی سنوور: چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نسارولسوننه هاتنه ناو خاكی هه‌رێمه‌وه
|
سلێمانی، مه‌ریوان حه‌سه‌ن
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ ئه‌ندامی گروپی ئه‌نسارولسووننه، له سنووری ناحیه‌ی به‌مۆی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران، دزه‌یانكردووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه، به‌لاَم پاش ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به یه‌كێكیاندا دووانه‌كه‌ی تریان هه‌ڵهاتوون.
عه‌مید ئه‌حمه‌د غه‌ریب، فه‌رمانده‌ی لیوای سێی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند كه ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌یان له‌ڕێگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئێران كردوه‌ته‌وه، چونكه خه‌ڵكی ئێران بووه.
ناحیه‌ی به‌مۆ، ده‌كه‌وێـته باكووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لارو، باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان‌و ناوچه‌یه‌كی سنوورییه له‌گه‌ڵ پارێزگای كرماشانی ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها وتیشی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌كانیان له سنووری سه‌یرانبه‌ن له قه‌زای پێنجوێن، توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌ك ئاسه‌واردا كه چه‌ند كه‌سێك ویستویانه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بیبه‌نه ده‌ره‌وه.
|
|