|
|
|
ئاژانسێكی نزیك له په‌كه‌كه، هه‌واڵى سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوی بارزانی بۆ توركیا راده‌گه‌یه‌نێت
|
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز، نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان، بڵاویكرده‌وه كه بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا بكات‌و چاوی به تارق هاشمی بكه‌وێت.
ئاژانسه‌كه زانیاری زیاتری بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ندی وتوووه، كه بارزانی له ئه‌ستنه‌بول هاشمی ده‌بینێت، كه ماوه‌ی شه‌ش رۆژه له‌و شاره ماوه‌ته‌وه پاش گه‌شته‌كه‌ی بۆ چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا.
سێ رۆژی له‌مه‌وبه‌ر، موحسین سه‌عدون ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد تا چا‌ره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
|
|