|
|
|
لا لیگا: لیۆنێل میسی سێ خاڵی گرنگی بۆ به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستهێنا
|
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی دۆڕاندنی بۆ بردنه‌وه گۆڕی و لیۆنێل میسیش ئه‌ستێره‌ی یاریه‌كه بو.
هه‌ر له‌درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوه میوانی یانه‌ی لیڤانتی، یانه‌ی لیڤانتی خاوه‌ن یاریگا له‌ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه‌و له‌خوله‌كی 23دا گۆڵێكی تۆماركرد‌و تایمی یه‌كه‌م به‌پێشكه‌وتنی لیڤانتی كۆتایی هات.
به‌ڵام له‌تایمی دوه‌مدا لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی نه‌یهێشت ریاڵ مه‌درید له‌بردنه‌وه‌ی لا لیگا نزیكبێته‌وه‌و توانی دوو گۆڵ له‌خوله‌كه‌كانی 64 و 72دا تۆماربكات.
گۆڵی دوه‌می لیۆنێل میسی به‌لێدانی سزا تۆماركرا كه بۆچونی جیاواز له‌باره‌ی راستی و دروستی ئه‌و لێدانه سزایه‌وه بڵاوبۆوه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 81 خاڵ له‌پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندیدا ده‌بینرێت.
|
|