|
|
|
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌راورد به‌ساڵی پێش‌و ئه‌مساڵ ده‌توانین زیاتر له 500 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنین
|
دوای ناڕه‌زایی كرێكارانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر بۆ هاوتاكردنی موچه‌كانیان وه‌ك به‌غداو چه‌ند كێشه‌یه‌كی تر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NRT راگه‌یاند: ئه‌و كرێكارانه داوایان كردووه ده‌رماڵه‌كانیان وه‌ك به‌غدا لێ بكرێت كه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیان له سه‌دا 30 وه بكرێته له‌سه‌دا 75، ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه‌و له كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی كاره‌با داوای له حكومه‌ت كردووه‌و ئه‌وانیش داواكاریه‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه بۆ ره‌زامه‌ندی، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش وه‌ڵامی ئیجابی داوه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی لای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته و چاوه‌ڕوانی بڕیاری حكومه‌تین له‌و باره‌یه‌وه .
دیار تاهیر بابان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڵێنیاندا به زیاد كردنی كاره‌با بۆ 22 كاتژمێر، توانییان سه‌ركه‌وتوانه زیاتر له 22 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
ناوبراو ئاشكراشیكرد، له ئێستادا به‌هۆی كه‌می خواستی هاوڵاتیان بۆ كاره‌با، چه‌ند تۆرباینێكیان راگرتوه‌و بڕیاریشه له مانگی ته‌موز و ئابی ئه‌مساڵ، 2 تۆرباینی تازه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با دابنرێن، بۆیه ده‌توانن ئه‌م ساڵ زیاتر له 500 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێننن به به‌راورد به‌ساڵی پێشوو، گه‌شبینی خۆشی پیشاندا كه ئه‌م ساڵ كاره‌بای پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
|
|