|
|
|
تیمێكی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته سوریا
|
به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه كه ماوه‌ی 4 ڕۆژه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ تیمێكی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له 6 چاو‌دێر پێكهاتووه، گه‌یشته شاری دیمه‌شق. ئه‌حمه‌د فه‌وزی وته‌بێژی نوێنه‌ری هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تیمه‌كه به‌نیازه باره‌گایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا دابمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌ڕۆڵ و ئامانجی چاودێره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێبگه‌ن و هاوكاریان بكه‌ن، پێشبینیشی كرد له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا 25 چاودێری تر بگه‌نه ئه‌و وڵاته. وێڕای ئه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیی له‌سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێی وایه كه‌لێن له‌بڕیاری ئاگربه‌سته‌كه‌ی حكومه‌تی سوریا هه‌یه، چونكه به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌دحاڵ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به تانك و گولله هاوه‌ن بۆردومانی ئه‌و شاری حمس ده‌كه‌ن، كه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان تیایدا حه‌شارداوه.
|
|