|
|
|
سلێمانی: له‌ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵمه‌تێكی پاك و خاوێنی به‌رێوه‌چوو
|
له‌ڕۆژی هۆشیاری ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌هاوكاری چه‌ند خوێندنگایه‌كی سه‌ربه په‌ره‌وه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی پاك و خاوێنی ژینگه‌ییان ئه‌نجامدا. هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ده‌باشان ده‌ستی پێكردو سه‌رپه‌رشتیارانیشی هۆكاری دیاریكردنی ئه‌و شوێنه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه زۆرترین پاشه‌ڕۆی گه‌شتیارانی تیادایه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت پاكیبكه‌نه‌وه. شوان جاف سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵََََََََََََََََمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته ته‌نیا هه‌ر له‌ڕۆژی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمدا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌كرێت ، به‌ڵكو پێویسته له‌ڕۆژانی ئاسایی‌دا به‌رده‌وام بێت.
|
|