|
|
|
میدیا جیهانیه‌كان هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی قایمقامی سلێمانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه
|
چه‌ندین میدیای عه‌ره‌بی‌و جیهانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی سلێمانیان له زیندان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه گیانله‌ده‌ستدانی له رووداوێكی ته‌م‌و مژاویدا بووه.
پاشئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی قایمقامی سلێمانی له میدیا ناوخۆیه‌كان بلاوبوویه‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته میدیا‌و ئاژانسه جیهانییه‌كان.
ئه‌و میدیایه‌نه‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، بریتین له چه‌ندین ئاژانسێكی جیهانی هاوشێوه‌ی فرانس پرێس‌و ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌گه‌ڵ چه‌ندین میدیای عه‌ربی‌و توركی و فارسی.
هه‌ندێك له‌و میدیانه پشتیان به رونكردنه‌وه‌ی ئاسایش به‌ستووه كه شه‌وی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه قایمقامی سلێمانی خۆی خنكاندوه، به‌ڵام هه‌ندێكی تریشیان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه زانا حه‌مه ساڵح له رووداوێكی ته‌م‌و مژاویدا له زیندان گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌ندێكی تر له‌و میدیایانه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه قایمقامی سلێمانی ئه‌ندام بووه له پارته‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دراوه‌ته پاڵ‌و چه‌ند رۆژێك پێش گیانله‌ده‌ستدانی له زیندانی ئاسایش‌دا ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه دراونه‌ته پاڵی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی، زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی چووه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام له‌وكاته‌دا له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراو دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌ی له به‌ندیخانه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی بڵاوبوویه‌وه‌و ئاسایشی گشتی سلێمانیش رایگه‌یاند كه هۆكاری مردنه‌كه‌ی خۆخنكاندن بووه له ناو زینداندا.
|
|