|
|
|
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی هێڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه
|
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكرد، دوێنێ هه‌ینی جارێكی تر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌رێگه‌ی هێڵی نه‌وتی كه‌ركوك- جیهان ده‌ستیپێكرده‌وه، دوای چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه زیانی پێگه‌یشتبوو.
جیهاد له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: لایه‌نی توركی پێیڕاگه‌یاندین كه هێڵه‌كه‌یان له‌دیوی توركیا چاككردۆته‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وتیش ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه.
وتیشی: یسه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین كه هه‌نارده له‌رێگه‌ی هێڵی كه‌ركوك جیهان له‌ئێستادا له‌نێوان 350 بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت له‌رۆژێكدا.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك هیڵه‌كه‌ی كرده ئامانج له‌دیوی توركیا، بووه هۆی به‌رپابوونی ئاگر له‌هێله‌كه‌و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌رێگه‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه، كه نزیكه‌ی چوار یه‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق پێكدێنێت.
له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كاندا پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیاری خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وتییانه راگه‌یاند.
|
|