|
|
|
بان كی مۆن: پێویسته سوریا بیسه‌لمێنێت كه ئاشتی ده‌وێت
|
بان كی مۆنی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، پێویسته سوریا وتار‌و كرداره‌كانی یه‌كبخات‌و به‌ڵێنه‌كانی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕو ئاگربه‌ست بباته سه‌ر.
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له جنێڤی سویسرا، بان كی مۆن ڕایگه‌یاند، له ئێستادا سه‌رجه‌م به‌رپرسیارێتییه‌كه كه‌وتۆته سه‌ر شانی حكومه‌تی سوریا، پێویسته ئه‌و ولاَته به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌رو كردار‌و گوفتاره‌كانی یه‌كبخات.
بان كی مۆن وتیشی، له‌ئێستادا بارودۆخی سوریا ئارامه، به‌لاَم ته‌قاندنی تاقه فیشه‌كێك بارودۆخه تێكده‌دات و له‌هه‌ر كاتێكدابێت ده‌توانرێت ئاگربه‌ست بشكێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا جیهان چاودێری بارودۆخی سوریا ده‌كات، به‌ڵام له‌چه‌ند دیدێكی جیاوازه‌وه، چونكه پێشتر حكومه‌تی سوریا به‌ڵێنی زۆریداوه‌و هیچیانی نه‌بردۆته‌سه‌ر، وتیشی، ده‌بێت حكومه‌تی سوریا بیسه‌لمێنێت كه ئاشتی ده‌وێت.
|
|