سەردەمی ژاوە ژاو
PM:01:24:28/06/2022
5832 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+
-
ئەگەر بێ دەنگی و قسە نەکردننەخۆشییەکی کوشندەی ناو کۆمەڵگا بێت و سەرچاوەی شکستی کار و ڕێگرییەکی گەورەی کرانەوە و بەرە و پێشچونە، چونکە (خەڵکی
ڕاستیەکانت پێ ناڵێن)! بەڵام بێ دەنگ نەبون بەچی مانایەک دێت؟ بێدەنگ نەبون، واتە
قسەکردنی ئەقڵانی و ڕەخنەی ئەقڵانی لە کەم و کورتییەکان و پرسیار کردن لەسەر کۆی
بابەتەکان، بەڵام کاتێک بێ دەنگ نەبون سەردەکێشێبۆ ئەوەی کەس گوێ نەگرێ، تەنها قسەکردن
ببێتە نمایش و شکاندنی ئەوانی دیکە و دەنگ
هەڵبڕینێکی بێ مانا ئیتر ئەمە دۆخی ئەقڵانی جێ دەهێڵێت و دەبێتە ژاوە ژاو، ئەوکات قسەکردن دەرەنجامێکی
خراپی دەبێت بۆژیانی ڕۆژانە.
قسە کردن دەبێت بەجۆرێک لە خۆ بەتاڵکردنەوە، دەبێتە ژاوە ژاوێک و هەرایەک
هیچ بەرهەم ناهێنێت! کەس گوێ بۆ کەس ناگرێ، کەس باوەڕ بەکەس ناکات!
ئێستا لەهەرێمی
کوردستان لەو دۆخی ژاوە ژاوەداین، قسەکردنی زۆری بێ ئارگۆمێنت و کرداری کەم! تا ئەو
ڕادەیەی هەنێ کەس ئەگەر قسە نەبوو بۆ گوتن دەڕوات قسەی دوژمنانی ئەم هەرێمە دێنێت
و توتی ئاسا دەیڵێتەوە.
بەردەوام قسەکردن لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا و لە هەموو کایەکاندا
قسەکردنێکی زۆری بێمانا لەو جێگایانەی شوێنی قسەکردن نین، دەنگ هەڵبڕین و هاتوو
هاوار لەو شوێنەدا کە دەبێ بێدەنگ بین.
بۆیە ئەگەر بێ دەنگی
ترسناک بێت،ئەوا ژاوە ژاو کارەساتە، دروست ئێستا ئێمە لەسەر دەمی ژاوە