ئەگەر نەوەستێ، دۆخەکە زیاتر ئەشڵەقێ!
PM:04:18:27/11/2021
7236 جار خوێندراوەتەوە
نەبەز جەلال
+
-
ئەگەرەکانی جوڵەی ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی باڵانسی ھێزی
دەرەکی نەک ناوخۆیی!..
ئەگەر ھەیە:..
*پارتی بە ڕێکەوتن،
ھێزی ھاوبەش لە و شوێنانەی ھێڵی بەرکەوتنن لەگەڵ یەکێتی دابنێ و نزیک بێتەوە لە
سنوری سەوزو ئامادە باش دەبێ بۆ کاری نەخوازراو.
*عێراق جوڵە بە
ھێزی ناوچە دابڕێنراو داتاشراوەکانی سنوری وڵاتی ڕیفرادۆم دەکات و موچەش دەنێرێ.
*ئێران دێتە نزیکەوەو
جوڵەی ئەودیوو ڕائەگرێ و پیشانیشمان ئەدا کە « ھێمن » و ئۆتۆماتیکی گێژ بین، نەک «
لوقمان »ێکی وریاو حەکیم بین!.
*تورکیا خۆی و
جاشەکانی ئەجوڵێنێ و گەریلاکانی پەکەکە و ھێزە کوردییەکان تەزیق دەکات و ڕێی ھەندێ
شت کورت دەکاتەوەو ناوچەکە دەخەنەوە ژێر ھەڕەشەی تۆپ و تەیارەوە، کەواتە ئەوانیش دەبێت
لە باکور بجوڵێن.
*ماوەیەکی کورت
و کەم لەبەردەستدا ماوە « سەرما زۆر و کارەبا کەمبێ» ئیتر تا بەھار کاری بەکار و بەرکار
بە حوکمی براوەکەی خێر دەبێ !.
بە کورتی: مار دڵی لە سەریدایە و بش قرتێ بەسەر زیندووەو
نامرێ.
کورد دەڵێت: تا سەری مارەکە پان نەبێتەوە ئیسراحەت ناکەین...
مارە گەورەکانیش زۆرن و، ئێمەش خەریکی تولەمار.
بە ھیوای بەخێری خێرا بگەڕێ و، ئەمجارەشیان ئومێدەکەمان
وەک تەنکەرە نەوتێکی قاچاغ وەرنەگەڕێ.