ئیلۆن مەسک کە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دادەنرێت، دەڵێت، "لەڕاستیدا خاوەنی هیچ خانوییەک نیم و زۆربەی کاتەکانم لە ماڵی هاورێکانم بەسەردەبەم."
لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ TEDXدا ئیلۆن مەسک رایگەیاند، ئێستا ئەو خاوەنی هیچ ماڵێک نییە و لە ماڵی هاوڕێکانیدا کاتەکانی بەسەردەبات.
باسی لەوەشکردووە، زۆرینەی
کاتەکانی سەرقاڵی گەشت کردنە بۆ ناوچە ئەندازیارییەکانی تێسلا و هەر رۆژە و لە
ژوورێکی ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی بەسەردەبات.
ئیڵیۆن مەسک ئاماژەی بەوەشکردووە، نە خاوەنی فڕۆکەی تایبەتە
و نە کەشتی تایبەتی هەیە، چونکە بەهۆی سەرقاڵی کارەوە ناتوانێت ئەوانە بکڕێت.
مەسک ناوی تەواوی ئیلۆن رییڤ مەسکـە
و بازرگانێکی کەنەدی ئەمەریکییە، دامەزرێنەر و بەڕێوبەر و ئەندازیاری کۆمپانیای سپەیس
ئێکس(SpaceX)و بەڕێوبەر و ئەندازیاری بەرهەمەکانی کۆمپانیای تێسلا "Tesla"ـیە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەرۆکی کۆمپانیاکانی
نیورال لینک (Neuralink) و ئۆپن ئەی ئایە(OpenAI).
ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین کەسی
جیهانە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و سەرامایەکەی بە ٢٦٤.٦ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.