سەردێڕ:

زێڕ بەرزبوونەوەی نوێی تۆمارکرد

PM:01:19:18/04/2022

8632 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ هەزار و ٩٩٠ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی ١٦ دۆلار بەرزبووەتەوە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٤ هەزار و٢٧ دۆلارە و بەمەش نرخەکەی ٥٣٦ دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٤ دۆلار و دوو سەنتە و بەمەش ٥٣ سەنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ چوار هەزار بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٣ هەزار دینارە.













گەلەری