بانكی ره‌شید لە عێراق رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه قه‌رزی درێژخایه‌ن بده‌نه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك گرێبه‌ست له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق كارده‌كه‌ن. دەشڵێت، " وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه پێوسیتی بە كه‌فیل نییه. "
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانكی ره‌شید لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ده‌ستیان به‌پێدانی پێشینه‌یه‌ك به‌فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردوه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بڕیاری ٣١٥ی ساڵی ٢٠١٩ی حكومه‌تی عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێدانی
پێشینەکە پێویستی بە کەفیل نییە به‌مه‌رجێك ته‌نها موچه‌كانیان مانگانه له رێگه‌ی
بانكی رەشیدەوە وه‌ربگرن.
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
بڕی پێشینه‌كه پێنج ملیۆن دینارە و فه‌رمانبه‌رانی
گرێبه‌ست ده‌توانن مانگانه قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه، رێژه‌ی سوی سه‌ر قهرزەکەش ٥% ده‌بێت.
دەشڵێت، ماوەی دانەوەی
قەرزەکە پێنج ساڵە.
راگەیەنراوەکەی بانکی
رەشید ئەوەشی ئاشکرا کردووە، وه‌رگرتنی ئه‌و
قه‌رزه هیچ گرفتێكی تێدا نابێت، چونكه مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بانك ده‌كرێت
و پێویستی بە نێوه‌ندگیر و لایه‌نی سێیه‌م له‌نێوان فه‌رمانبه‌ر و بانكدا نییه.
ئەمە لەکاتێکدایە، كه‌سانی
به‌شدار له‌بانكی رافیده‌ین و رەشید ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان
وه‌ربگرن و مانگانه بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكانەوه وه‌رده‌گیرێته‌وه،
به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كار نین.