وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆماری توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان لە شاری ماریۆپۆڵ ئه‌نجامداوه بە مەبەستی ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك بارمته كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی كیێڤه‌وه له مزگه‌وتێكی ئەو شارە له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاشکرای کرد، له كاتی هێرشه‌كاندا به ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی شاری ماریۆپۆل، له‌سه‌ر داوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ناوچه‌ی پریمۆرسكی، هێزه‌كانی روسیا ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، مەبەست
لە ئۆپراسیۆنەکە بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك بارمته بووە كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیا له
مزگه‌وتی توركی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمێكی هێزه
تایبه‌ته‌كانی روسیا گه‌مارۆی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌یان شكاندووه و ٢٩ چه‌كداری بیانیش له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا کوژراون.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ بێ ئاشکراکردنی ژماره‌ی ئە به بارمته گیراوانە
و خستنەڕووی وردەکاری زیاتر، وتی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بووه‌تە هۆی ئازادكردنی بارمته‌كان
كه هاوڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكانن و سه‌رجه‌میان به‌سه‌لامه‌تی گه‌یه‌ندراونه‌ته
شوێنێكی سه‌لامه‌ت و ئازادكراون.
ماوەی زیاتر لە چوار
هەفتەیە شاری ماریۆپۆڵی ئۆکرانی لەلایەن روسیاوە بەئامانج گیراوە و قورسترین
بۆردومانی ئاسمانی و موشەکی کراوە و لە ئێستادا لەلایەن سوپای روسیاوە گەمارۆدراوە
و حکومەتی ئۆکرانیا باس لە دۆخی مرۆیی قورس لەو شارەدا دەکات و لەبەرامبەردا روسیا
داوا لە چەکدارانی ئۆکرانیا دەکات چەکەکانیان دانێن و خۆیان رەدستی هێزەکانی بکات.