سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کرد

AM:11:31:17/04/2022

7556 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری و خەرجییەکانی سەربە وەزارەتەکان کراوە دەست بە گرتنەبەری رێکارەکانی بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان. دەشڵێت، "لەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەمڕۆوە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و دەستە و یەکە و فەرمانگەکانی مانگی نیسان.

ئاماژەی بەوەشداوە، داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری و خەرجییەکانی سەربە وەزارەتەکان کراوە دەست بە گرتنەبەری رێکارەکانی بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی ٤ی ٢٠٢٢ دەستی کرد بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری ٢٠٢٢ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و سەرۆکایەتییەکان و سەرەڕای ئەوەی بەغدا ٢٠٠ ملیارەکەی ناردووە و داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە، بەڵام دابەشکردنی موچە بەسستی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە بە گوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی ٤ی ٢٠٢٢ کۆتا رۆژی دابەشکردنی موچەبێت ئەگەر گرفتێکی بۆ دروست نەکرێت.













گەلەری