سەردێڕ:

دواجار روسیا بەرامبەر بەریتانیا بڕیاریدا

AM:09:05:17/04/2022

17840 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگری لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و چەند بەرپرسێکی تری ئەو وڵاتە دەکات بچنە ناو خاکی روسیاوە و هۆکارەکەشی بۆ سزاکانی سەر وڵاتەکەی گەڕاندەوە.


وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەدا، هەریەک لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بێن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیا و لیزا ترەیس وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و دەیان سیاسەتمەدار و دەسەڵاتداری دیکەش رێگەیان پێنادرێت سەردانی روسیا بکەن.

ئاشکراشیکردووە، "هۆکاری رێگریکردنەکە لەو بەرپرسانە ئەو سزا قورس و نابەرپرسانەیە کە بەریتانیا بەسەر بەرپرسە گەورەکانی روسیادا سەپاندویانە."

لایخۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەوەی خستەڕوو، روسیا لە پلانیدایە سزا بەسەر چەند بەرپرس و سیاسییەکی تری بەریتانیا بسەپێنێت و رێگریان لێبکات بۆ چوونە ناو وڵاتەکەی.

ئەمەش دوای ئەوەدێت بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەریتانیا چەندین سزای توندیئابووری بەسەر روسیادا سەپاند و چەند رۆژێک دوای چۆڵكردنی کیێڤی پایتەختی ئۆکرنیا لە لایەن سوپای روسیاوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەو شارەی کرد.













گەلەری