سەردێڕ:

روسیا هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن

PM:11:03:16/04/2022

8792 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نامەی ناڕەزایەتیان داوە بەو وڵاتانەی هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن و چەکی پێدەدەن.


ماريا زاخاروفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دوای راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەبارەی ئەوەی روسیا نامەی ناڕەزایی تەنها بە ئەمریکا داوە، ئەو قسانەی رەتکردەوە.

زاخرۆفا دەڵێت، "لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە لە ئاست هاوکارییەکانی وڵاتانی تر بۆ ئۆکرانیا بێدەنگە و تەنها نامەی ناڕەزایەتی بە ئەمریکا داوە، ئەو قسانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، روسیا نامەی نارەزایی بۆ هەموو ئەو وڵاتانە ناردووە کە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن و چەکی زیاتری پێدەن."

لایخۆشیەوە نيد برايس وتەبیژی وەزارەتی درەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ناردنی هاوکاری زیاتر بۆ ئۆکرانیا و گرنگی بە نامەکەی روسیا نادەن.

هاوکات، نيكوس باناجيوتوبولوس وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی نییە چەک و هاوکاتی زیاتر بۆ ئۆکرانیا بنێریت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەی ٥٢ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکاش بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و سزادانی روسیا.













گەلەری