سەردێڕ:

بەلەمێک بە ٣٥ کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت

PM:09:26:16/04/2022

5340 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكەوە، ٣٥ كۆچبەر لە كەناراوەكانی سبڕاتە لە لیبیا خنكان.


لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە ٣٥ كۆچبەر لە كەناراوەكانی سبڕاتە لە لیبیا بەهۆی ژێئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە ژێرئاوکەوتوون.

باسی لەوەشکردووە، تەرمی شەش کۆچبەریان دۆزیوەتەوە و ٢٩ی تریان بێسەروشوێنن و گومانی ئەوە دەکرێت ئەوانیش گیانیان لەدەستدابێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت بە پێی راپۆرتەكانی رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچی تایبەت بە كۆچ و كۆچبەران تەنها لە هەفتەی رابردوودا ٥٣ كۆچبەر كە لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا كۆچیانكردووە، خنكاون یاخود بێسەروشوێنبوون.













گەلەری