سەردێڕ:

بزانە ئەمریکا چی داوەتە ئۆکرانیا؟

PM:07:50:16/04/2022

9628 جار خوێندراوەتەوە

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی نوێ رەوانەی ئۆکرانیا دەکەن و ئەمڕۆش، پنتاگۆنیش جۆری ئەو چەکە نوێیانەی ئاشکرا کرد کە دەیدەنە ئۆکرانیا.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی جەنگی لە جۆری ئێم-١٧ و ٣٠٠فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری سویچبڵەید و ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرباز و ٥٠٠ موشەکی چاڤلینی دەژە تانک و چەندان چەکی تری دژە ئەتۆم بۆ ئۆکرانیا دەنێرن .

لە چەند رۆژی رابردوودا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە ئەمریکا چەندان جار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە و لەم بارەیەشەوە روسیا نامەیەکی ناڕەزایی داوەتە ئەمریکا و لە وەڵامدا ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاریەکانیان بۆ ئۆکرانیا و گرنگی بە نامەکەی روسیا نادەن.













گەلەری