سەردێڕ:

بەهۆی بڕیارەکەی جۆنسن؛ وەزیرێک دەستی لەکارکێشایەوە

PM:05:39:16/04/2022

10232 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دادی بەریتانیا بەهۆی ناڕازیبوونی لەبارەی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە کۆچبەران دەستی لە کار کێشایەوە و دەشڵێت، "ئەو بڕیارە پێشێلکردنی یاسایە."


میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، وڵفسۆن سەید وەزیری دادی بەریتانیا بەهۆی نارەزایی و هەڵوێست وەرگرتنی دژی بڕیارەکانی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە، دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

وڵفسۆن سەید ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارەکانی بۆریس جۆنسۆن پێشێلکردنی یاسایە و هەر بەو هۆیەشەوە، دەستبەرداری پلە و موچەکەی دەبێت، چونکە ناتوانیت بەرگری لە ناحەقی بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆچبەران ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە، بریاریانداوە هەر کۆچبەرێک بەنایاسایی بپەرێتەوە بۆ خاکی وڵاتەکەیەیان، دەیگوازنەوە بۆ وڵاتی ڕوەندا لە کیشوەری ئەفریقا.

هاوکات، پڕۆژەكە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسندكراوە و ئەوەش مانای وایە دەکرێت بكرێتە بڕگەیەك لەیاسای كۆچبەرانی ئەم وڵاتە و پاشان دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت، واتا لەئێستاوە تا سێ بۆ شەش مانگی تر دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەریتانیا حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە لەچەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم کۆچبەر رەوانەی رواندا دەکەن و ئەو کۆچبەرانەش دەگرێتەوە کە لە سەرەتی ساڵی تازەوە چوونەتە ناو وڵاتەکە.













گەلەری