سەردێڕ:

کرملین گەشتی سەرۆکی ئەم وڵاتەی بۆ روسیا قەدەغە کرد

PM:03:30:16/04/2022

2460 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە وەڵامی سزاکانی بەریتانیادا گەشتکردنی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای بەریتانیای بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکرد.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئێلیزابێس تروس وەزیری دەرەوە و بێن واڵاس وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، لە لیستی ئەو سزا دراوەانەدان چوونە ناو خاکی روسیایان لێ قەدەغەکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ١٠ بەرپرسی دیکەی حکومەتی بەریتانیا و سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە لە لیستی ئەوانەدان سزادراون و بۆیان نییە بچنە خاکی روسیاوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دەروەی روسیا لە کاتێدایە، بەریتانیا کۆمەڵێک سزای ئابووری و دارایی و بازرگانی و سیاسی بەسەر روسیادا سەپاندووە.













گەلەری