سەردێڕ:

روسیا و ئۆکرانیا ئامارێکی نوێی زیانەکانی جەنگیان بڵاوکردەوە

PM:12:42:16/04/2022

4188 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی ٦٧ بنکەی سەربازیی ئۆکرانیان خاپورکردووە، هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی کیێڤ ئاشکرایکرد، ئەو هاوڵاتییانە بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە لە ناوچەی کیێڤ گیانیان لەدەستداوە، ٩٠٠ کەسی تێپەڕاندوە.


ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی روسیای بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی روسیا شەوی رابردو، ٦٧ بنکەی سەربازیی ئۆکرانیایان خاپور کردووە کە پێداویستی سەربازییان تێدابووە و جبەخانەبوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری "سو٢٤" لە باشوری شاری ئەیزیوم خراوەتە خوارەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا، هێزەکانی موشەک و تۆپهاوێژ ٨١١ ئامانجیان پێکاوە کە بریتین لە ٤٣ شوێنی فەرماندەیی ئۆکرانی و هەشت کاروانی سووتەمەنی بۆ کەرەستەی سەربازی و ٧٦٠ ناوچەی سەربازی.

باسی لەوەشکردووە، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە کانەوە ١٣٣ فڕۆکەی جەنگی و ٤٥٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٢٤٦ سیستمی موشەکی دژەفڕۆکە و ٢٢٤٦ تانک و زرێپۆشەکانی دیکە و ٢٥٢ موشەکی هەمەجۆر و ٩٨١ تۆپ و هاوەن و دوو هەزار و ١٤٦ یەکەی سەربازیی کراونەتە ئامانج و تێکشکێندراون.

هاوکات ئاندرێی نێبیتۆڤ بەڕێوەبەری پۆلیسی کیێڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرای کرد، سوپای ئۆکرانیا لەو ناوچانەی کە دووبارە کۆنترۆڵی کردونەتەوە، تەرمی زیاتر لە ٩٠٠ کەسی سڤیلی دۆزیوەتەوە و تەرمی زیاتر لە ٣٥٠ کەسیان لە شاری بوچا دۆازراوەتەوە.













گەلەری