سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

PM:12:14:16/04/2022

5680 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ هەزار و ٩٧٤ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٣ هەزار و ٤٩١ دۆلارە و بەمەش نرخەکەی ٣٥ دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلار و ٤٩ سەنتە و بەمەش سێ سەنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ یەک هەزار بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینارە.













گەلەری