سەردێڕ:

بۆ پێکهێنانی حکومەت؛ لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندانە

PM:11:38:15/04/2022

5792 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک شاری تری عێراق خۆپیشاندانە و هاوڵاتیان داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن چی زووە حکومەت پێکبهێنن.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمشەو لە بەغدا، واست، کەربەلا، نەجەف، موسەنا، بەسرە، بابل، دیوانییە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای بەپەلە پێکهێنانی حکومەت دەکەن.

ئەو هاوڵاتیانە باس لەوەدەکەن، بە زیاتر دواخستنی پێکهێنانی حکومەت دۆخی وڵات ناجێگیرتر دەبێت و ئەوەش کاردەکاتە سەر ژیانی هاولاتیان.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لایەنە عێراقییەکانی نێو پەرلەمان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهیێنانی حکومەت.













گەلەری