PM:07:35:15/04/2022
6040 جار خوێندراوەتەوە
دەوترێت تەنها گەنجان سەرکێشی دەکەن، بەڵام پیاوێکی بەریتانی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا سەرکێشیەکی سەیر دەکات و خۆی بە فڕۆکەیەکدا دەبەستێتەوە.
ئیفۆر باتۆنی ٩٥ ساڵ سەرکێشیەکی سەیری ئەنجامدا و خۆی بە فڕۆکەیەکدا بەستەوە فرۆکەکەش بۆ ماوەی کاتژمێرێک و ٢١ خولەک بە ئاسماندا فڕی. ئەمەش کاردانەوەی لە میدیاکانی جیهاندا دروستکرد.
لەپاش سەرکێشیەکە
باتۆن ڕایگەیاندووە، لەرووی تەندروستیەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە و تەنها کەمێک هەستی
بە سەرما کردووە.
ئیفر باتۆن بە ڕۆژنامەی
ئیندپێندتی ڕاگەیاندوە، ئامانج لەو کارە سەرکێشیە کۆکردنەوەی پارە بووە بۆ کارێکی
خێرخوازی و تاوەکو ئێستاش چەندین هەزار پاوەنی لەو ڕێگەیەوە کۆکردوەتەوە.