بەگوێرەی زانایان دابەزینی ئاستی ڤیتامین دی لە جەستەدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات بەتایبەت لە کەسانی ڕەش پێستدا، بە بەراورد بە کەسانی سپی پێست.
توێژەران هۆکاری ئەو جیاوازییەیان نەزانیوە و بەڵام پێیان وایە ئەگەری هەیە هۆکارەکەی ئەوە بێت "کەسانی ڕەش پێست بەهۆی جۆری رەنگیانەوە بەرامبەر تیشکی خۆر زیاتر توشی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکە دەبنەوە."
ئیرین میچوس مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی جۆنز هۆپکینز و پەیمانگای دڵ و سوڕی خوێن لەو بارەیەوە وتوویەتی "رەش پێستەکان ئەگەری هەیە ئەم گرفتی کەمی ڤیتامینە بۆ نەوەکانیان بگوازنەوە".
ئ.ل