سەردێڕ:

چەند موشەکێک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا

AM:11:43:06/08/2021

12224 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە لوبنانەوە چەندین موشەک ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کراوە، بەڵام قەڵغانی ئاسنین رێگریی لێکردوون، هاوکات حزبوڵای لوبنان بەرپرسیارێتی خۆی لە هاوێشتنی موشەکەکان راگەیاند.


سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی بەرزاییەکانی جۆلان و ناوچەی جەلیلی باڵا لە باکوری ئیسرائیل لێدراوە.

لە بەرانبەریشدا، سوپای ئیسرائیل بە تانک باشوری لوبنانی بۆردومانکردووە.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چاوگێکی ئەمنی لوبنانەوە ئاشکرایکردووە، موشەکەکان لە باشوری لوبنانەوە ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کراون و تا ئێستاش زیانەکان ئاشکرانەکراون.














گەلەری