بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، لە دوای ئاگرەگەی کەشتی موشەکهاوێژی "مۆسکڤا"، روسیا کەشتییە جەنگییەکانی له باکوری دەریای رەش لە کەناراوەکانی ئۆکراینا دوورخستەوە و بۆ باشوری دهریاكه كشاندویهتییهوه.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ بڵاویکردەوە، ئاشکرای لە چوارچێوەی ھەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی روسیا-ئۆکراینا بۆ گرووپێک له رۆژنامەنوسان بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن ئاماژەی بەوەکرد، ھێشتا نەیانتوانیوە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتی موشەکهاوێژی مۆسکۆ سەربە کەشتیگەلی روسیا، پشتڕاست بکەنەوە.
وتیشی، "کاتێک کەشتییەکە
تەقییەوە لە دووری ٦٠-٦٥ میلی دەریایی لە باشوری ئۆدێسا بووە. ئەگەر ھێڵێک رابکێشێت
ئەوە راستەخۆ دەکەوێتە باشوورەوە".
ههروهها، ئەوەشی خستەڕوو،
دوای كهوتنهوهی ئاگر له کەشتییەکە، روسیا کەشتییە جەنگییەکانی لە باکوری دەریای
رەشەوه بۆ باشوری دهریای رهش گواستووەتەوە.
دەشڵێت، نزیکەی شەش کەشتی
لە باکوری دەریای رەش بوون. بێگومان سەرجەمیان لە چواردەوری کەشتییە موشەکهاوێژهكه
نەبوون. لە باکوری دەریای رەش بڵاوببوونەوە. ھەربۆیە لەدوای رووداوەکە چوار پێنج کەشتییان
لە کەناراوەکەدا لە کەشتییە موشەکهاوێژهكه نزیکبوون. ئێستا ئەوان بۆ نزیکەی ٨٠ میل
بە ئاراستەی باشور کشاونەتەوە.
بەرپرسەکە ئەوەشی راگەیاند،
لە ماوەکانی رابردوودا کەشتییەکانیان نەبینیوە بەرەو ئۆدێسا بچن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای
ئەوەی کەشتی سەرکردە لە هێزی دەریای و کەشتەگەلی روسیا "مۆسکڤا" لە
دەریای رەش گڕی گرت، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، کەشتییەکە بەتەواوەتی نقوم
بووە.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە
راگەیەنراوێکیدا کە ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەداوە، لە
ئەنجامی تەقینەوەی ئە جبەخانەیەی لەکەشتییەکەدا هەبووە، کەشتییەکە هاوسەنگی
لەدەستداوە و لە دەریای رەشدا نقوم بووە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە، ئەمە
گەورەترین زیانی سەربازی و تەکنەلۆجی سەربازییە بەر هێز و سوپای روسیا بەگشتی و
هێزی دەریایی ئەو وڵاتە کەوتبێت.
کەشتی "مۆسکڤا"
لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لەسەردەمی یەکێتی سۆڤێتی جارانەوە کەوتۆتە خزمەتکردن و لە دەستوەردانی روسیا لە دۆخی سوریا لە ساڵی
٢٠١٥ بەشداریکردووە.