AM:10:54:15/04/2022
2036 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا هاککەرەکانی سەر بە حکومەتی کۆریای باکور تۆمەتبار دەکات بە دزینی زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە بواری دراوە ئەلترۆنییەکاندا لە کۆمپانیایەکی یارییە ئەلکترۆنییەکان.
ئەمە یەکێکە لە گەورەترین دزییەکان لە جیهانی دراوە ئەلترۆنییەکاندا و کاریگەریشی هەیە لەسەر دروستکردنی گومان لەبارەی پارێزراوی دراوە ئەلکترۆنییەکان و پیشەسازییەکەیان.
مانگی رابردوو دزییەکی دیکە
کرا لە یاری ئاکسی ئینفنیتیدا کە یارییەکە لەڕێگەیەوە دراوی ئەلکترۆنی پەیدا دەکرێت،
ئەوەش لە کاتێکدا بوو لە هێرشێکی دیکەی هاککەرەکاندا ٣٢٠ ملیۆن دۆلار دزرا.
نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی
ئەمریکاش رایگەیاند، لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانیانەوە بۆیان دەرکەوتووە گروپەکانی
لازاروس گروپ و ئەی پی تی ٣٨ کە دوو گروپی سەر بە حکومەتی کۆریای باکورن بەرپرسیارن
لە هێرشەکان.
بەگوێرەی
راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ی هێزەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی هاککردنی ئەلکترۆنی لە کۆریای
باکوور دەگەڕێتەوە بۆ لانی کەم ناوەڕاستەکانی نەوتەکانی سەدەی رابردوو، بەڵام لەو
کاتەوە گەشەی کردووە و وەک یەکەی سوپای جەنگی ئەلکترۆنی کاردەکەن و ژمارەیان نزیکەی
شەش هەزار کەسە و نزیکی ١٢١ کەسیان لە چەندین وڵاتی جیاوازی جیهاندا بە نهێنی کار
دەکەن لەوانەش بیلاقڕوسیا و چین و هیندستان و مالیزیا و روسیا.