سەردێڕ:

چین لە سنوری تایوان چالاکی سەربازی دەستپێدەکات

AM:09:40:15/04/2022

6780 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی چین رایگەیاند، دەست بە جموجۆڵی سەربازی نوێ دەکات و لە سنورەکانی نزیک تایوان دەست بە مانۆڕی سەربازی دەکات، ئەوەش وەک کاردانەوەیەکە بۆ جوڵەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا.


وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، سوپای چین چەندین چالاکی سەربازی ئاسمانی و دەریایی لە ناوچەکانی نزیک تایوان ئەنجام دەدات وەک وەڵامێک بۆ نیشانە هەڵەکانی ئەمریکا لە بابەتی تایواندا.

بەیانی ئەمرۆ لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەبنە خاڵی سەرکردایەتی کردنی هێزەکانی گەلی ئازادی چین و راهێنان پێکردنیان بۆ هەر رووداوێکی لەناکاو لەگەڵیشیاندا هێزە دەریاییەکان و هێزە ئاسمانیەکان بوونیان دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسیشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژی یەکگرتنەوەی تایوانن لەگەڵ چیندا و هەموو کارێک دەکەن بۆ وەستانەوە دژی بابەتێکی لەوجۆرە.













گەلەری