وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا به بیانوی قه‌یرانی ئۆكراینا‌وە جه‌نگێکی دوو لایەنەیان به‌رامبه‌ر روسیا دەستپێکردوە و هەر ئەوانیش پرسی ناوچه‌ی دۆنباسی ئۆكراینایان گه‌یاندووه‌ته ئاستێک دەبێت به‌هێز چاره‌سه‌ر بكرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له میانی به‌شدارییكردن له كۆنفرانسی په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە ٢٠٢٢ كه له‌لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی دیبلۆماسی ده‌وڵه‌ت له مۆسكۆ، كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیایه، وتارێکی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا راشیگه‌یاند، كیێڤ ئاماده‌كاریی ده‌كرد بۆ جه‌نگ
له دۆنێتسك و لوهانسك.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی رۆژئاوا ئۆكراینایان ئاراسته‌کرد و به
درێژایی ماوه‌ی هه‌شت ساڵ پشتیوانیی خواستی پابه‌ندنه‌بوونی رژێمه‌كانی كیێڤیان
كرد، به رێككه‌وتنه‌كانی میسنكەوه، كیێڤ ئاماده‌كاریی ده‌كرد بۆ جه‌نگ له دۆنێتسك
و لوهانسك.
لاڤرۆڤ، باسی لەوەشکرد، خۆرئاوا هه‌وڵ ده‌دات كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییه ئاسایییه‌كان
دابخات و دەشڵێت، كه دیپلۆماسییه‌تی دیجیتاڵی بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینی جێگرەوە بۆ
گرووپی ئامانجی بیانیی تاكه كه‌ناڵە.
ئەوەشی خستەڕوو، خۆرئاوا به‌بیانوی قه‌یرانی ئۆكراینا، جه‌نگی دوولایەنەی
به‌رامبه‌ر ئێمه دەستپێکردوە، ئه‌م جه‌نگه چه‌ندین بواری جیاواز به بواری زانیاریشه‌وه
له‌خۆی دەگرێت.