سەردێڕ:

ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچنە بەڕیتانیا دەنێرێنە وڵاتێکی دیکە

PM:09:22:14/04/2022

49644 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆچبەران ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە، بریاریانداوە هەرکۆچبەرێک بەنایاسایی بپەرێتەوە بۆ خاکی وڵاتەکەیەیان، دەیگوازنەوە بۆ وڵاتی ڕوەندا لە کیشوەری ئەفریقا.


بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، هێزیشاهانەی بەریتانیا رێگری لە هاتنە ناوەوی کۆچبەرانی نایاسایی دەکەن بۆ وڵاتەکەیان، بەتایبەت ئەو کۆچبەرانەی بەڕێگای نۆکەندی ئینگلیزدا دێنە بەریتانیا.

وتیشی، بودجەیەکی زیاتریان بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی تەرخانکردوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتنێکیان لەگەڵ روەندا بە بڕی ١٢٠ ملیۆن پاوەن واژۆ کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی لە ٢٤ مانگی ١١ ساڵی ڕابردوو بەلەمێک بە ٣٠ سەرنشینەوە کە زۆربەیان کورد بوون لە نۆکەندی ئینگلیز نقوم بوو، بەو هۆیەوە ٢٧ کۆچبەر خنکان و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەداوی خۆیدا هێنا.













گەلەری