سەردێڕ:

نەمسا: روسیا رەزامەندی داوە لەسەر فرۆشتنی گاز بە یۆرۆ

PM:07:49:14/04/2022

2628 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی نەمسا ئاشکرای کرد کە سەرۆکی رووسیا پێی راگەیاندووە، رووسیا لە چوارچێوەی گرێبەستەکاندا بۆ ئەو بڕەی کە پێشتر دیاری کراوە هەناردە بکرێت، رەزامەندە لە فرۆشتنی گازی سروشتی بە دراوی یورۆ.


کارڵ نیهامیر سەرۆک وەزیرانی نەمسا چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەی رۆژی ١١ی نیسان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامیدابوو ئاشکرا کرد.

سەرۆک وەزیرانی نەمسا جەختیشی کردەوە، کە ئەوان دژی گەمارۆ خستنە سەر گازی سروشتن و وتیشی، "بڕیاری لەو جۆرەوە زەرەر و زیانی زۆر گەورە لە وڵاتانی نەمسا، هەنگاریا و بولگاریا دەدرێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی نەمسا ٩ی نیسان بە سەردانێک گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەوێ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵا کۆبوونەوەی ئەنجامدابوو و دواتر رایگەیاندبوو کە سەردانی رووسیا دەکات.

کارڵ نیهامیر بەهۆی سەردانەکەی بۆ رووسیا لەلایەن ئۆپوزسیۆنی وڵاتەکەی و چەند سەرکردەیەکی سیاسی ئەورووپا رووبەڕووی رەخنەی توند بووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، روونکردنەوەی رووسیا لەبارەی فرۆشتنی گازی سروشتی وڵاتەکەی بە روبل، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای تووشی نیگەرانی کردبوو.













گەلەری