سەردێڕ:

دوای شکاندنی رۆژوو خواردنەوەی چەند پەرداخ ئاو تەندروستە؟

PM:07:01:14/04/2022

6212 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی پزیشکی باس لەوە دەکەن، لەدوای شکاندنی رۆژوو پێویستە رۆژووانان دووربکەونەوە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو، چونکە زیانییان پێ دەگەینێت و پێویستە لە دوو بۆ سێ کوپ ئاو زیاتر نەخۆنەوە.


توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریخستووە، خواردنەوەی ئاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام دەتوانرێت دوو بۆ سێ پەرداخ ئاو بخورێتەوە و پاشان نان بخورێت، بەڵام پێویستە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئاودا نەکرێت بۆ ئەوەی جەستە توشی ژەهراویبوونی ئاو نەبێت.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر کەسێکی ئاسایی پێویستە رۆژانە لە شەش بۆ هەشت کوپ ئاو بخواتەوە و بێگومان لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکەش جیاوازی بوونی هەیە، بەڵام ئەو رێژەیە وەک ستانداردێک دیاریکراوە.


 













گەلەری