کۆشکی کرملنی روسیا رایگەیاند، سەرۆک روسیا بە یەکەم مەرج ئامادەیی هەیە بۆ بینینی سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەویش بریتییە لە ئامادەکردنی رەشنوسێک بۆ دانیشتنەکە.
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆشکی کرملنی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەیان دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا رەتنەکردووەتەوە بەڵکو ئەوەی ئەوان داوای دەکەن ئامادەکردنی رەشنوسێکە بۆ دانیشتنی نێوانیان.
ئەمەشلە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا، سەرۆکی شاندی ئۆکرانیا بۆ دانوستاندن لەگەڵ
روسیا ئاشکرایکرد، رەنگە دیداری نێوان سەرۆکی روسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا بە رێوەبچێت
و ئەو وڵاتەش رەزامەندی داوە ببێتە نێوەندگیر.
رۆژی حەوتی ئەم مانگە، دیمیتری
بسکۆڤ وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی روسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی LCI فەرەنسی ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ئۆکرانیا مەرجەکانی
شاندی روسی قەبوڵبکات ئەوا وڵاتەکەی ئامادەیە لە رێگەی گفتوگۆوە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی
رابگرێت.
رۆژی سێی ئەم مانگەش، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا رایگەیاند، رەشنوسی
رێککەوتننامەی ئاشتی ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە نێوان ھەردوو سەرۆکی
ئۆکرانیا و روسیا راوێژی لەسەر بکرێت و ئەمەش لەلایەن روسەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
هاوکات، روسیاش دەڵێت، "رەشنوسی ئاشتی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا بەشێوەیەک
ئامادە نەکراوە تا کۆبوونەوەی لوتکەی بۆ سازبکرێت.